فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێك دەركرا

هەواڵ / عێراق :: 16/01/2020‌ :: 1902‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

دەستەی دەستپاكی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی كانونی ٢٠٢٠ ئاشكرایكرد، فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگای بابل دەركراوه‌و راوێژكارەكەشی دەستگیركراوە.


دەستەی دەستپاكی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت "دادگای لێكۆڵینەوەی حللەی تایبەت بە پرسەكانی گەندەڵی، بەپێی مادەی ٣٤٠ی یاسای سزادانی عێراق، فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری بابل و بەپێی بڕیاری ١٦٠ی ساڵی ١٩٨٤ فەرمانی دەستگیركردن و پشكنینی بۆ بەڕێوەبەری شارەوانی حللە دەركردووە، چونكە پارچە زەوییان پێچەوانەی یاسا دابەشكردووە".

دەشڵێت "بەپێی مادەی ٣٣١ لە یاسای سزادانی عێراق، دادگا بڕیاری راگرتنی بۆ راوێژكاری یاسایی پارێزگاری دەركردووە، ئێستا راوێژكارەكەی راگێراوە، چونكە لەدەرەوەی سنوری كارەكەی خۆی كاریكردووە، چونكە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستە حكومییەكانی ناچاركردووە، ئیمزای كۆنووسەكان بكەن".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure