سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق جەخت له‌سه‌ر پەلەكردن لەپێكهێنانی حكومەتێكی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 15/01/2020‌ :: 220‌ جار بینراوە
كۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا رێككەوتن لەسەر درێژەدان بە بنەمای پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندی عێراق و ئاسایشی سیاسی و دارایی لە چوارچێوەی هەڵوێستێکی نیشتیمانی هاوسەنگدا و جه‌ختیش له‌سه‌ر جەخت له‌سه‌ر پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌.


ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى كانونى دووه‌مى 2020) به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق له‌ كۆشكى سه‌لام له‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بەشداربووانی كۆبوونەوەكە رێككەوتن لەسەر درێژەدان بە بنەمای پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندی عێراق و ئاسایشی سیاسی و دارایی لەچوارچێوەی هەڵوێستێکی نیشتیمانی هاوسەنگدا لەكاتی قەیرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، تاوەکو عێراق لە ناكۆكییەكان بەدووربگیرێت، ھەروەھا جەختكرایەوە لەسەر هێوركردنەوە و دان بەخۆداگرتن و رێگریكردن لە تەشەنەكردنی دۆخەکە.

جەختشیکرایەوە لە گرنگی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی چاكسازی لە زۆربەی ئاستەكانی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا، بەجۆرێک پارێزگاری لە سەروەری عێراق و ئاسایشی ھاووڵاتیانی عێراق بكات، لە ئاست ئاڵەنگاری تیرۆریستاندا بێت تاکو سەركەوتنی یەکجاری بەدی دێت.

هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی پارێزگاری لە سەروەری نیشتیمانی و رێگریكردن لە دەستوەردانی دەرەكی و چارەسەركردنیان بەبێ روودانی هەر لێكەوتەیەك.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure