گەورە سه‌ركرده‌یه‌كی داعش لەنێوان کەرکوک و سلێمانی دەستگیرکرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/01/2020‌ :: 4680‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش

دواڕۆژ، عیماد جەباری

هێزە سەربازییەکانی عێراق سەرکردەیەکی گەورەی داعشیان لەسەر رێگەی کەرکوک-سلێمانی دەستگیرکرد.


سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا له‌ كه‌ركوك (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى كانونى دووه‌مى 2020) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لەبازگەی چیمەن-ى نێوان کەرکوک-سلێمانی لەلایەن لیوای 61ى تایبەتەوە سەرکردەیەکی داعش دەستگیرکرا.

وتیشی: "سەرکردەکەی داعش ناوی (سالم فەتحی خەلیل)ه‌ و بەرپرسی چەکدارانی داعشە لە ناوچەی گەیارەی باشوری موسڵ".

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure