ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌یسی لابردنی ترامپ ده‌داته‌ ئه‌نجومه‌نی پیران

هەواڵ / جیهان :: 15/01/2020‌ :: 235‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌نگیاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌یسی لابردنی دۆناڵد ترامپ ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نی پیران بكات، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سێ ئه‌ندامی حیزبی دیموكرات وه‌ك داواكاری گشتی كاربكه‌ن له‌ سێهه‌م دادگایی سه‌رۆكى ئه‌مریكادا.


نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تیمێكی له‌ به‌ڕێوبه‌ران دانا به‌ سه‌رپه‌رشتی دوو فه‌رمانده‌ی متمانه‌پێكراو، ئامانجی تیمه‌كه‌ راده‌ستكردنی هه‌موو ئه‌و وتارانه‌ی كاپیتۆڵه‌ بۆ میتچ ماككۆنیڵی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران كه‌ چه‌نده‌ها جار كه‌یسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ لاواز وه‌سفكردووه‌.

تیمه‌كه‌ پێكدێت له‌ ئاده‌م بی شێف، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری و جێرۆڵد نادله‌ر، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی داد.

ناوه‌ڕۆكی كه‌یسه‌كه‌ ده‌ڵێت: ترامپ هه‌وڵیداوه‌ سوود له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی كۆشكی سپی و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان وه‌ربگرێت، كه‌ ئۆكرانیا داوایكرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌شكری رووسی، ئه‌مه‌ش وه‌ك دروستكردنی فشارێك له‌سه‌ر ڤڵۆدیمیر زیڵینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ ده‌ستپێكردن به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشوو و هه‌نته‌ربایدنی كوڕی، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسێكی بێ بنه‌ما كه‌ ده‌ڵێت كیێڤ پلانگێڕینی كردووه‌ له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكراته‌كان بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی 2016. 

و: كێوان ئاوات



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure