بۆچی نابێت شەوان مۆبایلەكەت بەكاربهێنیت؟

هەواڵ / زانست :: 16/01/2020‌ :: 842‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زوربەمان وا راهاتوین، هەر لە ساتی بێداربونەوەمانەوە تا ئەوكاتەی دەنوین، مۆبایل بەكاربهێنین، بەڵام پسپۆڕەكانی بواری تەندروست، دەڵێن: ئەم خووە زیانی گەورەی تەندروستی بەدواوەوەیە. تیشكە شینەكەی مۆبایل لە شەودا كاریگەرترە تەنیا هەر كارناكاتە سەر بیناییت، بەڵكو بەرهەم هێنانی هۆرمۆنی میلاتۆنینیش تێكدەدا كە بەرپرسیارە لە خەوتن. پێش ئەوەی بچیتە ژووری نوستنەكەت، مۆبایلەكەت لە ژوورێكی تر جێ بهێڵە چونكە:
1- خەوتن تێك دەدات.
2- تۆڕی چاو وێران دەكات.
بەتایبەت مۆبایلە زیرەكەكان، چونكە زیاتر تیشكی شەپۆلی كورت فڕێ‌ دەدەن. ئەمەیە تێپەڕبوونی كات، تۆڕی چاو وێران دەكات.
3- خەمۆكی زیاد دەكات.
سەرقاڵبوون بە مۆبایلەكەتەوە، لەكاتێكدا كە پێویستە خەوتبیت، ناڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر تەندروستی ئەقڵی دەكات و ئەگەری تووشبوونت بە خەمۆكی دەبێت.
4- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە
بەتایبەت شێرپەنجەكانی پڕۆستات و مەمك.
5- یادگە و بیرەوەری تێك دەدات.
چونكە بوارت ئەوەندە نابێت مێشكت پەیوەندییە تێكچووەكان چاك بكاتەوە.
6- چاوت ماندوو دەكات
لە تاریكیدا كە چاوت راستەوخۆ بەر تیشكە شینەكەی مۆبایل دەركەوێت. ماسولكەكانی ماندوو دەكات و بە تێپەڕبوونی كات بیماییت لاواز دەكات. كەواتە لەمڕۆوە بڕیار بدە كەمترین ماوە مۆبایلە زیرەكەكەت بەكارهێنیت و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ خۆتدا نەیبەتە ناو جێگاكەتەوە.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure