دواڕۆژ کاتی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئاشکرادەکات

هەواڵ / کوردستان :: 15/01/2020‌ :: 24545‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی ناردنی بڕی ٤٥٤ ملیار دینار لەلایەن بەغدا بۆ هەرێم و خستنە سەر ژمارەی حیسابی وەزارەتی دارایی هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، بەڕێوەبەرى لقى بانکى مەرکەزی عێراقیش هاتنی پارەکەی بەغدا پشت راستدەکاتەوە.


لەبارەی هاتنی پارەکەوە لەبەغداوە عابید مزورى بەڕێوەبەرى لقى بانکى مەرکەزی عێراق لەهەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: پارەی ئەم مانگەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بڕی ٤٥٤ ملیار دینارە لەلایەن حکومەتی بەغداوە بۆهەرێمی کوردستان نێردراوە و ئەمڕۆش راستەوخۆ خراوەتە سەر ژمارەحیسابی  وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنى وەک مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم.


لەبارەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی کە ماون و تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتووە: سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دواڕۆژ وتی: ئەمڕۆ پارەکەى بەغدا خراوەتە سەر ژمارە حسابى وەزارەتی دارایی و وەزیری دارایش چاوەروانی پارەکەی کردوە و هەفتەى داهاتوویش لیستێکی نوێی موچە رادەگەیەنرێت و موچەی مانگی ۱٠ ی ساڵی ۲٠۱۹ی سەرجەم وەزارەتەکان  دابەش دەکرێت".

 

ب: ک. س

Hana chomani

16:39 (1 minute ago)
to me
 
 
 
 
 
هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت
دواڕۆژ، هانا چۆمانی
 
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران بەدواڕۆژی راگەیاند" بەهۆی ناردنی بڕی ٤٥٤ ملیار دینار لەلایەن بەغدا بۆ هەرێم و خستنە سەر ژمارەی حیسابی وەزارەتی دارایی هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، بەڕێوەبەرى لقى بانکى مەرکەزی عێراقیش هاتنی پارەکەی بەغدا پشت راستدەکاتەوە".
 
لەبارەی هاتنی پارەکەوە لەبەغداوە عابید مزورى بەڕێوەبەرى لقى بانکى مەرکەزی عێراق لەهەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند": پارەی ئەو مانگەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بڕی ٤٥٤ ملیار دینارە لەلایەن حکومەتی بەغداوە بۆهەرێمی کوردستان نێردراوە و ئەمڕۆش راستەوخۆ خراوەتە سەر ژمارەحیسابی  وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنى وەک مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم ".
 
 
لەبارەی دابەشکردنت موچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی کە ماون و تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتوور": سەرچاویەک لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دواڕۆژ وتی": ئەمڕۆ پارەکەى بەغدا خراوەتە سەر ژمارە حسابى وەزارەتی دارایی و وەزیری دارایش چاوەروانی پارەکەی کردوە و  و هەفتەى داهاتووش لیستێکی نوێی موچە رادەگەیەنرێت و موچەی مانگی ۱٠ ساڵی ۲٠۱۹ی سەرجەم وەزرەتەکان  دابەش دەکرێت
 
 
 
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure