چەند گیانەوەرێكی رۆشن باوەڕ بە بوونیان ناكەی لە سروشتدا

هەواڵ / زانست :: 15/01/2020‌ :: 562‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
جیهانی ئاژەڵ و بوونەوەران پڕن لە دروستكراوی سەیروسەمەرە بەجۆرێك هەندێ جار ئێمە پێمان وایە تەنها لە شاشەكان دەبینرێن و لە راستیدا بوونیان نییە، لەوانە:



ئەمفیپۆد: كە ناسراوە بە فرۆنیما و لە پۆلی توێكڵدارەكانە، یەكێكە لە هەرە نامۆترین بوونەوەرەكان كە بەمدواییانە لە قوڵایی دەریای ئەتلانتیك دۆزراوەتەوە كە بەتەواوی هەردوو دیووی دەبینرێ.


ماسی ڕوون: نامۆ نییە گەر بڵێین زۆربەی بوونەوەرە سەرسورهێنەكان لەناو ئاودا دەدۆزرێنەوە، ئەمجۆرە ماسییەش یەكێكە لەوان كە لە شێوەی تیمساحی بچووكدایە و پێستێكی تەنكی رۆشنی هەیە كەتەنانەت خوێنەكەشی سپی و روونە بەهۆی كەمی هیمۆگڵۆبینی خوێن تیایدا، لەپێناو دابینكردنی خۆراك بۆخۆی ئەم ماسییە هەڵدەستی بە توانەوەی ئۆكسجین لە شلەی خوێندا كە راستەوخۆ پێستەكەی هەڵیدەمژێ. 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure