مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران و سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێم درووست دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/01/2020‌ :: 22661‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ليژنه‌ى ده‌ست پاكى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى كانونى دووه‌مى 2020 نووسراوێكى به‌په‌له‌ى بۆ وه‌زاره‌تى دارايى فيدرالى كردووه‌، داوا له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كات به‌پێى ياساى كارگێڕى دارايى ژماره‌ 6 لە ساڵى 2019 كه‌ له‌ 1-1-2020 ه‌وه‌ به‌ركاره‌، هه‌موو پاره‌داركردنێكى هه‌رێم، به‌وه‌ى كه‌ 1/12ی بودجەی ساڵی رابردوو لە هه‌لومه‌رجى په‌سه‌ند نه‌كردنى بودجه‌ی ئەمساڵدا رابگرێت، چونكه‌ هه‌رێم داهاتى نه‌وت و غاز و داهاته‌كانى ترى راده‌ستى راده‌ستى گه‌نجينه‌ى ده‌وڵه‌ت نه‌كردووه‌.


يوسف كيلابى ئه‌ندامى ليژنه‌ى دارايى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، به‌ دواڕۆژى راگه‌ياند: وه‌زاره‌ت پابه‌ند به‌ جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى نووسراوه‌كه‌ى ليژنه‌ى ده‌ست پاكييه‌وه‌، به‌پێى ياساكه‌ش لە مادده‌ى 27 دا هاتووە (وه‌زاره‌تى دارايى پابەندە داگرتنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌يه‌ى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى پارێزگاكان و هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كانيش، ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وت و غاز و داهته‌كانى ترى راده‌ستى گه‌نجينه‌ى ده‌وڵه‌ت نه‌كه‌ن).

وتيشى: "پارێزگا و وه‌زاره‌تيش هه‌ن، داهاتيان راده‌ستى گه‌نجينه‌ى ده‌وڵه‌ت نه‌كردووه‌، بۆيه‌ به‌پێى ياساى به‌ڕێوه‌بردنى دارايى وه‌زاره‌تى دارايى پابه‌نده‌ به‌ نه‌دانى شايسته‌ داراييه‌كانيان تا ئه‌وكاته‌ى داهاته‌كانيان راده‌ستى گه‌نجنه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌رێم تا ئه‌م كاته‌ش هيچ داهاتێكى راده‌ست نه‌كردووه‌، نازانرێت قه‌باره‌ى نه‌وت و غاز ده‌روازه‌ سنورييه‌كان باجى فيدرالى چه‌نده‌، بۆيه‌ له‌مڕۆ به‌دواوه‌ حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌ نه‌ناردنى شايسته‌ داراييه‌كانى هه‌رێم".

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure