ئێران خاوەنی گرتەی ئاڕاستەكردنی مووشەك بۆ فڕۆكە ئۆكرانییەكە دەستگیر دەكات

هەواڵ / جیهان :: 15/01/2020‌ :: 196‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


دوای ئەوەی دوێنی سێشەممە كەسێكی نەناسراو گرتەیەكەی ڤیدیۆیی لەسەر ئاڕاستەكردنی دوو موشەك بەرەو فڕۆكە نەفەر هەڵگرە ئۆكرانییەكە لەلایەن هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانەوە، بڵاوكردەوە، ئێران رایدەگەیەنێت "ئەو كەسەی دەستگیر كردووە".

سایتی سەلام نۆ لەسەر دەستگیركردنی ئەو كەسە بڵاویدەكاتەوە: بنكەی ساروڵای سوپای پاسداران لە تاران بۆ لێكۆلێنەوە و  ئاشكراكردنی هۆكارەكانی ئەو رووداوە ئەو كەسەی دەستگیر كردووە كە گرتە ڤیدیۆییەكەی لە توڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردووەتەوە. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure