گرنگترین هەواڵە ئابوریەکان

هەواڵ / ئابوری :: 15/01/2020‌ :: 170‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


رۆیتەرز-ئەڵمانیا بە بڕی 86 ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان لە کەرتی هێڵی شەمەندەفەر دەکات

رۆژی سێشەممە ئەڵمانیا و کۆمپانیای دۆیتشە بان ڕێککەوتنێکیان بە بەهای 86 ملیار یۆرۆ واژکرد بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی هێڵی ئاسنی وڵاتەکە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش ماوەی 10 ساڵی پێویستە.
ئەلبەوابە-بۆیەکەمجار لە مێژوودا لیرەی سوری بەربەستی هەزار دەشکێنێت
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی دۆلار لە سوریا گەیشتە 1000 لیرە هاوکات نرخی هەموو پێداویستی و کەل و پەلەکانی وڵاتەکە بەرزبووەوە.
سپوتنیک- لوبنان دووەم قەرزاربارترین دەوڵەتی جیهانە و رووسیا و سعودیە و ئیمارات کەمترین قەرزیان هەیە
رۆژی سێشەممە دەزگای قەرزی نێودەڵەتی لە واشنتن ئاشکرایکرد لوبنان قەرزاربارترین دەوڵەتی جیهانە بەبەراورد بەرهەمە خۆماڵیەکانی، لەبەرامبەردا دەوڵەتەکانی سعودیە و ئیمارات کەمترین قەرزیان هەیە.
سکای نیوز-محەمەد بن زاید سەرپەرشتی پڕۆژەی بنیادنانەوەی پایتەختە نوێکەی ئیندۆنیزیا دەکات
رۆژی سێشەممە بەرپرسێکی ئیندۆنیزی ئاشکرایکرد شەیخ بن زاید ئال نهیان رازیبووە بەڕێوبەرایەتی ئەو لیژنەیە بکات کە بەرپرسە لە بنیادنانی پایتەختە نوێکەی ئیندۆنیزیا بە بەهای 34 ملیار دۆلار.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure