وەزیری دەرەوەی قەتەر لە عێراقە

هەواڵ / عێراق :: 15/01/2020‌ :: 101‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، بەغدا 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی كانونی دووەمی ٢٠٢٠ وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە بەغدای پایتەخت، رایگەیاند بەنیازی دیداری ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە.


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ محەمەد عەلی ئەلحەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، قەتەر پاڵپشتی تەواوی سەروەری عێراق دەكات.

وتیشی ، بەنیازی دیداری ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقم، بۆ تاوتوێكردنی بارودۆی ناوچەكە، ئەم ناوچەیە بە قۆناغێكی ھەستیار ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، پێویستە ھەموو وڵاتان كار بۆ ھێوركردنەوەی بكەن.

ھاوكات محەمەد عەلی ئەلحەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند ، عێراق پێشێلكاری بۆ سەر سەروەرییەكەی رەتدەكاتەوە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر رێككەوتووین كار بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە بكەین، بۆیە سەردانەكەی بۆ عێراق گرنگ و ستراتیژییە بۆ ھەردوو وڵات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure