کچێک بە (مار) خەسوی خۆی دەکوژێت

هەواڵ / جیهان :: 15/01/2020‌ :: 7004‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

ئیندیا تودەی-کچێک خەسوی خۆی دەکوژێت
لە ویلایەتی راجستان لە هیندستان کچێک بەناوی ئەلفانا لە رێگەی مارەوە خەسوی خۆی دەکوژێت، دەوترێت کاتێک هاوسەرەکەی لە خزمەتی سەربازیبووە ئەلفانا خیانەتی لێ کردووە و بەردەوام لەگەڵ خۆشەویستەکەی بە تەلەفۆن قسەی کردووە تاکو رۆژێک خەسوی گومانی لێ کردووە، دواتر ئەلفانا لەگەڵ خۆشەویستەکەی رێکدەکەوێت بەشێوەیەک خەسوی بکوژن پۆلیس بکوژەکەی بۆ دەستنیشان نەکرێت، لەکۆتاییدا لە رێگەی ژەهری مارەوە دەیکوژن و پاش تێپەڕبوونی مانگ و نیویک بەسەر رووداوەکە خزمەکانی ئەلفانا گومانی لێ دەکەن و سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن، ئەویش لەکاتی لێپرسینەوەدا دان بە تاوانەکەیدا دەنێت.


بزنس ئینسایدەر-بەم زووانە بەهۆی بریکزتەوە بریتانیا هێندەی کۆی 47 ساڵی ئەو پارەیەی دەیدا بە یەکیتی ئەوروپا زەرەر دەکات

تاکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ جێگرتنەوەی گەشە ئابووریە لەدەستچووەکەی بریتانیا زیاتر لە 200 ملیار پاوەن زەرەر دەکات، ئەم پارەیەش دەکاتە کۆی هەموو ئەو پارەیەی بریتانیا لەماوەی 47 ساڵی پیشوودا بەخشیوویەتە یەکێتی ئەوروپا.


سەدا ئەلبەلەد- کەنەدا پاڵپشتی هەوڵە دیپلۆماتیەکان دەکات بۆ ئەوەی فشار بخرێتە سەر ئێران تاکو رێزی رێکەوتنامە ئەتۆمیەکەی بگرێت
رۆژی سێ شەممە حکومەتی کەنەدا پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ ئەو کارە دیپلۆماتیەی هەریەکە لە بریتانیا و فرەنسا و ئەڵمانیا ئەنجامی دەدات بۆ فشارخستنە سەر ئێران تاکو رێزی رێکەوتنامە ئەتۆمیەکە بگرێت و باپەندیبێت.


سەدا ئەلبەلەد-پاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە ئێران...ئۆکرانیا ئامادەباشی خۆی دەردەبرێ بۆ ناردنی چەند سەربازێک بۆ عێراق
بەرپرسێکی ئۆکرانی ئاشکرایکرد وڵاتەکەی بە هاوپەیمانی (ناتۆ)ی راگەیاندووە ئامادەیە 20 سەرباز بنێرێت بۆ عێراق تاکو نێردراوەکانی ناتۆ لە وڵاتەکەدا پاڵپشتی بکات.


نەهار- پاش کارەساتەکە و بە مەبەستی رزگارکردنی ئاژەڵەکان ئۆسترالیا هەزاران کیلۆگرام پەتاتەی شیرین و گوێزەریان فڕیداوەتە خوارەوە
حکومەتی ئۆسترالیا کار بۆ ئەوە دەکات خۆراک بۆ ئەو ئاژەڵانە دابین بکات کەبەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان پێ گەیشتووە، بۆ ئەم مەبەستە هەفتەی پێشوو لە رێگەی فڕۆکەوە هەزار کێلۆگرام پەتاتەی شیرین و گێزەریان بۆ ئاژەڵەکان فرێداوەتە خوارەوە.


نەهار-لە ئێران 30 خۆپیشاندەر دەستگیرکران و دەسەڵات بەردەوامە لەسەر بەدواداچوون
بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لە ئێران ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان بەردەوامە و بەهۆیەوە حکومەت 30 کەسی دەستگیرکردووە.


گلگامش-وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:ئەمریکا سزایەکی توندی عێراق دەدات ئەگەر موشەکی ئێس 400ی رووسی بکڕێت
جۆی هود جێگری یەکەمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرایکرد ئەگەر عێراق مووشەکی ئیس 400ی رووسی بکڕێت سزای بەسەردا دەسەپێندرێت.

 

 

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure