تاوەکو هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ... سەرۆک و وتەبێژی ئەنجومەنی گشتی یەکێتی دیاریکرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 4554‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14/1/2020ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی بڕیاردرا تاوەکو هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە مسته‌فا چاوڕه‌ش سەرۆکی ئەنجومەن و وتەبێژ دەبێت.

 

بە پێی زانیارییەکانی دواڕۆژ لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بە سەرپەرشتی فەرید ئەسەسەرد و 19 ئەندامی دیکە و دوو هەفتە کات دیاریکراوە بۆ هەموارکردنەوەکە.

 

 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە