عێراق بۆ هێنانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانى رژێمى سه‌دام دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1049‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، به‌غدا
باڵیۆزی عێراق له‌ ئێران ئاشكرای ده‌كات، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكانه‌ی سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حسێن كه‌ له‌سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى كه‌نداوى دووه‌مدا ره‌وانه‌ی ئێرانی كرد، دانوستان له‌گه‌ڵ تاراندا ده‌كه‌ن.


سه‌عد جه‌واد قه‌ندیل باڵیۆزی عێراق له‌ تاران ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتینكی روسی راگه‌یاندووه‌،راوێژ و دانوستان به‌رده‌وامه‌ له‌ نێوان عێراق و ئێراندا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌ی كه‌ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشوی رژێمى به‌عس ناردوونی بۆ ئێران، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی كه‌نداوی دووه‌مدا.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، هێشتا له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو وڵاتدایه‌، تا ئێستاش نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامێك.
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی كه‌نداوی دووه‌مدا دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، بۆ ئازادكردنی كوه‌یت هێرشیان كرده‌ سه‌ر عێراق ‌و ٥٠٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگی تێکشكاند، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی عێراقى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى رژێمى پێشووه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئێران كرا.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە