خۆپیشاندانی ناوچه‌یه‌ك گرژى تێكه‌وت و ڕێگای دوو ناوچه‌ داخرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2395‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى كانونى دووه‌مى 2020 له‌ قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رچووه‌ دانه‌مه‌زراوه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ گرژى تێكه‌وت و خۆپیشاندران رێگای كه‌لار‌و كفری-یان داخست. 

 سیروان حه‌سه‌ن نوێنه‌ری یه‌كێك له‌ ده‌رچووانی زانكۆو په‌یمانگاكان له‌ گه‌رمیان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی هه‌لی كارو دامه‌زراندن خۆپیشاندانمان كرد، به‌ڵام كه‌س ئاماده‌نه‌بوو گوێ له‌ داواكارییه‌كانمان بگرێت". 

وتیشی:"ناچار بوین خۆپیشاندانه‌كه‌مان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر رێگای نێوان كه‌لار ‌و كفری و ئه‌و رێگایه‌مان له‌ هاتووچۆكردن داخستووه‌و تاوه‌كو وه‌ڵام نه‌درێینه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ خۆپیشاندان".

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure