ده‌وامى به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌مكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 7619‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ركرد. 

به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی نێردراوه‌ بڕیاریاندا به‌ به‌خشینی یه‌ك كاتژمێر له‌ ده‌وامی ڕۆژانه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی فه‌رمانبه‌رێك له‌ هه‌ر پرسگه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی كه‌مئه‌ندامان.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌ ئاشكرا كراوه‌، ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 8ی كانوونی دووه‌می 2020 جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure