قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانی نێوان هه‌رێم و ئێران زیاتر له‌ شه‌ش ملیار دۆلاره‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 150‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زرئان محه‌مه‌د 
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا بازرگانی پێوه‌كراوه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێراندا.


كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ وه‌ له‌ئێستادا ٣٥٠ كۆمپانیای ئێران له‌ هه‌رێم به‌فه‌رمی تۆماركراون".


وتیشى:"به‌ته‌نها له‌ساڵی ٢٠١٩ به‌به‌های شه‌ش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی كاری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌نجامدراوه‌".

وته‌كانی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی كردنه‌وه‌ی پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو له‌شاری سلێمانی.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure