روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر"فڕێدانی" كه‌سێكی به‌ساڵاچوو ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1377‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌سێكی به‌ساڵاچوو له‌ بازاڕ "فرێدرابوو" و دوای گه‌یشتنی تیمێكی تایبه‌ت ده‌ركه‌وت ئه‌و هاووڵاتییه‌ كوردی ڕۆژئاوای كوردستانه‌ و فڕێنه‌دراوه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕابوردوو له‌ كه‌مپی ئاواره‌كان ژیاوه‌ و به‌ خواستی خۆی كه‌مپی جێهێشتووه‌.

 
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:
دووشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2020، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی پیاوێكی به‌ساڵاچوو بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ باس له‌ فڕێدانی ده‌كرا.


به‌ بڕیاری به‌ڕێز یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر تیمێكی خانه‌ی به‌ساڵاچوان چوونه‌ شوێنی ئه‌و به‌ساڵاچووه‌، ده‌ركه‌وت ئه‌و هاووڵاتییه‌ كوردی ڕۆژئاوای كوردستانه‌ و فڕێنه‌دراوه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕابوردوو له‌ كه‌مپی ئاواره‌كان ژیاوه‌ و به‌ خواستی خۆی كه‌مپی جێهێشتووه‌.


 ئه‌و به‌ساڵاچووه‌ كه‌مپی جێهێشتووه‌ و هۆكاره‌كه‌شی گوزه‌رانی خراپ و نه‌بوونی پاره‌ بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییه‌ ٪80ی چاوه‌كانی نابینایه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی گونجاو نزیك له‌ داخوازییه‌كانی بۆ دابین بكرێت، بۆ خانه‌ی به‌ساڵاچوانی هه‌ولێر گواسترایه‌وه‌.

 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure