به‌فر كاروباری بارزگانی له‌مه‌رزێك راگرت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 218‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛رێبین حه‌سه‌ن
به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه‌ هاتوچۆی ئۆتومبێلی بارهه‌ڵگر له‌مه‌رزی سه‌یرانبه‌نی سنووری ناحیه‌ی گه‌رمكی سه‌ر به‌قه‌زای پێنجوێن، له‌ هه‌ردوو دیوی هه‌رێمی كوردستان و ئێران راگیراوه‌.


غه‌ریب عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گه‌رمك، به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه‌ هاتوچۆی ئۆتومبێلی گه‌وره‌ و بچووكی بازرگانی له‌مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن له‌هه‌ردوو دیوی هه‌رێم و ئێران راگیراوه‌، چونكه‌ مه‌رزه‌كه‌ له‌به‌رزاییدایه‌.


وتیشی:"له‌ئێستادا رێگاكه‌ داخراوه‌ و ئۆتومبێله‌كان نه‌چوونه‌ ناو مه‌رزه‌كه‌ و هیچ ئامێرێكى به‌فر راماڵین تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ لامان".


پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure