سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 12669‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی رەتیده‌كاته‌وه‌ مووچه‌ دوا بكه‌وێت و ئه‌و خشته‌ی پێشتریش راگه‌یاندراوه‌ وه‌ك خۆی دابه‌شده‌كرێت و به‌وپێیه‌ش سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: وه‌ك له‌ خشته‌كه‌ی پێشوو راگه‌یاندرابوو رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی كانوونی دووه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شده‌كرێت. 

وتیشی:"ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی پاره‌ مووچه‌ دواده‌كه‌وێت دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت و دوا ناكه‌وێت". 
ئاشكراشیكرد: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
  
 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure