نهێنى هۆكارى كوژرانى قاسم سلێمانى بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 به‌ر له‌ حه‌وت مانگ له‌ كوژرانى قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قی قودسی ئێران دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رێى به‌ كوشتنى داوه‌، به‌ڵام مه‌رجى هه‌بووه‌ بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ و ئه‌وه‌ى ئه‌و كوشتنه‌شی پێشخستووه‌ هێرشێكى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ ئێران بووه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكى كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ڵێنده‌رێكى بەڕەگەز ئه‌مریكى كوژراوه‌ ئه‌وه‌ش به‌ پێى راپۆرتێك كه‌ تۆڕى سی بی سی نیوزى ئه‌مریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و تۆڕه‌ له‌سه‌رزارى پێنج له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئێستاو پێشوى ئه‌مریكاوه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ مانگى حوزەیرانى ساڵى رابوردوو دۆناڵد ترامپ فه‌رمانیداوه‌ به‌ كوشتنى قاسم سلێمانی به‌ڵام مه‌رجى ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌بێت خۆى خاوه‌نى واژۆى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بێت بۆ كوشتنى به‌ر له‌ ئه‌نجامدانى.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ هۆكارى پێشخستنى كوشتنى قاسم سلێمانى په‌یوه‌ندى به‌ كوژرانى به‌ڵێنده‌رێكى ئه‌مریكییه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانى عێراق له‌لایه‌ن گروپێكى چه‌كدارى سه‌ر به‌ ئێرانه‌وه‌ و دواى ئه‌و روداوه‌ش یاریده‌ده‌رانى ترامپ لیستێكیان خستووه‌ته‌ به‌رده‌مى سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌ له‌دژى هه‌ر كارێكى"دوژمنكارى" ئێران كه‌ یه‌كێكیان كوشتنى قاسم سلێمانى بووه‌.

پێشتر له‌ مانگى حوزه‌یرانى ساڵى رابوردوودا كاتێك ئێران فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكى له‌ ئاسمانه‌كه‌یدا خسته‌خواره‌وه‌ جۆن بۆڵتن راوێژكارى پێشوى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا داواى كردووه‌ كه‌ ترامپ واژۆى فه‌رمانى كوشتنى قاسم سلێمانی بكات و مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ش پاڵپشتی كردووه‌ به‌ڵام ترامپ ئه‌و داوایه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و جه‌ختى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئێران هیڵى سوڕ له‌دژى واشنتن تێپه‌ڕێنێت كه‌ به‌لاى ئیداره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرانى هاووڵاتى ئه‌مریكى بووه‌.

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure