له‌ چەند ناوچه‌یەکی هه‌رێم خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3087‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌ سه‌عید، سیروان حه‌سه‌ن
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى كانوونى دووه‌مى 2020 به‌شێك له‌ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سنورى هەولێر و گه‌رمیان و قه‌زاى سه‌ید سادق خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا  و داوایان كرد دابمه‌زرێندرێن.


 ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌به‌رده‌م بیناى قایمقامیه‌تى سه‌ید سادق ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد له‌ پێناو دامه‌زراندنیان له‌ داموده‌زگا حكومییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارییه‌كانیان.

سێوه‌ محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌ به‌شدارانى خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: وه‌ك خوێندكارانی ده‌رچووی دانه‌مه‌زراو له‌ سنوری قه‌زاى سه‌یدسادق و  ده‌وروبه‌ری  ئه‌مڕۆش جارێكى دیكه‌ ده‌ستیمان به‌ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆش هاتوینه‌ته‌ به‌رده‌م بیناى قایمقامیه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌رچی زووه‌ حكومه‌ت بڕیاری دامه‌زراندمان بدات و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بڕه‌خسێندرێت به‌پێی ساڵی ده‌رچون و كۆنمره‌ی پێویست".


هاوكات له‌  سنورى گه‌رمیان ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا خۆپیشاندانیان بۆ به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان رێكخست و داوای دامه‌زراندن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ده‌كه‌ن. 
ئه‌ركان ئه‌حمه‌د له‌ ده‌سته‌ی ده‌رچووه‌ دانه‌مه‌زراوه‌كانی گه‌رمیان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند؛ وه‌كو ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆپیشاندانیان  ئه‌نجامداوه‌ و داوای دامه‌زراندن  و هه‌لی كار ده‌كه‌ن. 
وتیشی:"پێویسته‌ له‌سه‌ر حكوومه‌ت وه‌ڵامی جدی و كرداری هه‌بێت، چونكه‌ ناكرێت ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ هه‌روا له‌ ماڵه‌وه‌ بێ ئیشوكاربن". 
 

هاوكات ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌ولێر كه‌ دانه‌مه‌زراون له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ن رێكخستنی كار له‌كه‌رتی گشتی  تایبه‌ت  ئه‌نجامبدرێت و داواش ده‌كه‌ن هه‌لی كاریان بۆ دابین بكرێت.
سامان تاهیر  نوێنه‌ر مانگرتوان له‌ كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند دوای ۲۹ ساڵ له‌ئه‌نجامی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، ده‌رگای دامه‌زراندن داخراوه‌ و ڕێژه‌ی بێكاری به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، هۆشداریش ده‌ده‌ن به‌حكومه‌ت و ده‌سڵاتداران له‌یاریكردن به‌چاره‌نووسیان.

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure