یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌ و پۆستێك یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 531‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى كانونى دووه‌مى 2020 بۆ یه‌كه‌مجار له‌دواى كۆنگره‌ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌ سلێمانى كۆببێته‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێك ده‌ربكات له‌وانه‌ دانانى وته‌بیژى ئه‌و حیزبه‌.


زوبێر عوسمان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، به‌ دواڕۆژى وت "له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت".

 

ئاشكراشیكرد "بڕیاروایه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ وته‌بێژێك به‌شێوه‌ى كاتى بۆ حزب ده‌ستنیشان بكرێت، تا ئه‌و كاته‌ى په‌یڕه‌وه‌كه‌ هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و بڕیارى تایبه‌ت بۆ ئه‌م پرسه‌ش ده‌درێت".

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure