ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
 له‌ یه‌كێك له‌ ده‌روازه‌كانی نێوانی عێراق و ئێران، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا، كه‌ به‌ گه‌شتیارێكی ئێرانی بوو، ده‌یویست بیهێنێته‌ ناو عێراق.

راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق، له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ ناردووه‌ ده‌ڵێت، له‌ ده‌روازه‌ی زڕباتییه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای واست كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ئێران و عێراق، گه‌شتیارێكی ئێرانی ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ بڕی 500 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه‌، له‌جۆری تلیاك، له‌گه‌ڵ بوتڵێكی 300 ملیمه‌ترى كه‌ ماده‌ی میتادۆنی تیابووه‌.

ده‌شڵێت:"ئه‌و گه‌شتیاره‌ له‌ هۆڵی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌لایه‌ن یه‌كه‌ى بنه‌بڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، ده‌یویست ئه‌و مادانه‌ بهێنێته‌ ناو خاكی عێراق.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، به‌پێی كۆنووسێكی یاسایی گه‌شتیاره‌كه‌ و ئه‌وه‌ی پێیوه‌ی گیراوه‌، هه‌واڵه‌ی یه‌كه‌ى بنه‌بڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر كراوه‌، بۆئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی پێویست له‌دژی بگیردرێته‌به‌ر.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure