له‌ پێشه‌نگایه‌كدا 50 وێنه‌ی سروشت و شوێنه‌واری كوردستان نمایش ده‌كرێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، فه‌رمان ره‌شاد
له‌ پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافیدا له‌ هه‌ولێر هونه‌رمه‌نێكی فۆتۆگرافی 50 وێنه‌ی جیاوازی شوێنه‌وار و سروشتی كوردستان پیشاندارن.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 13ی كانونی یه‌كه‌می 2020 له‌ زانكۆی ئیشك، هونه‌ر ساڵه‌یی یه‌كه‌م پێشه‌نگای فۆتۆیی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ ساڵی نوێ كرده‌وه‌.

هونه‌ر ساڵه‌یی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ پێشه‌نگاكه‌دا 50 فۆتۆى نوێی سروشت و شوێنه‌واری كوردستانم پیشانداوه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان له‌ وه‌رزی جیاواز گیراون."

وتیشی:" وێنه‌كان بۆیه‌كه‌مجاره‌ نمایش ده‌كرێن، ئامانجیش بۆ ناساندنی سروشت و شوێنه‌واری ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستانه‌ به‌ خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی پێیان ئاشنا بن، ماوه‌ی یه‌ك رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت".

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure