ئه‌و چه‌كه‌ نهێنییه‌ی كه‌ دایناسوڕى كرد به‌ سه‌روه‌رى زه‌وى

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 713‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 
هه‌موومان بیستوومانه‌ چۆن دایناسوڕ له‌ناوچوو به‌ڵام ئه‌و چیرۆكه‌ى كه‌ ئێستا گوێى لێ ده‌گرن زیاتر له‌ دووسه‌د ملیۆن ساڵ له‌مه‌وپێش ڕوویداوه‌ چیرۆكه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستپێده‌كات، كاتێك كه‌ دایناسوڕه‌كان تازه‌ په‌یدابوو بوون. یه‌كێك له‌ نهێنیه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانى بایۆلۆجى ئه‌وه‌یه‌ بۆچى دایناسوڕه‌كان هێنده‌ سه‌ركه‌وتووبوون چى واى لێكردن ماوه‌یه‌كى زۆر باڵا ده‌ست بن له‌سه‌ر گۆى زه‌ویدا؟ 


سه‌رنجڕاكێشى دایناسوڕه‌كان په‌یوه‌ندى به‌ قه‌باره‌ و خێرایی و چه‌رم و شاخ و دڕك و دانه‌كانه‌وه‌ نیه‌. نهێنیه‌كه‌ له‌ توێكارى ناوه‌وه‌ى دایناسوره‌كاندایه‌ كه‌ ده‌توانین بڵێین وه‌كو چه‌كێكى نهێنى بووه‌ ئه‌و چه‌كه‌ نهێنیه‌ش كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ى دایناسوڕه‌كانه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ باسى ده‌كه‌ین واته‌ 200 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژینگه‌ زۆر سه‌خت و دژوار بووه‌، ئه‌و ڕووه‌كانه‌ له‌ ئارادا نه‌بوون كه‌ گوڵ ده‌كه‌ن، واته‌ گژوگیاش نه‌بووه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌بووه‌ ڕووه‌كه‌ سنه‌وبه‌ریه‌كان و كه‌ڕووه‌كان بووه‌. له‌ هه‌مان كاتیشدا ژماره‌یه‌كى كه‌مى شیرده‌ر و مێروو و خشۆك و قرتێنه‌ر و كیسه‌ڵ و تیمساح له‌ ئارادا بوون هه‌مووشیان له‌ ململانێدا بوون له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ خۆراكیه‌ دیاریكراوانه‌. سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش ڕێژه‌ى ئۆكسجین له‌ هه‌وادا ته‌نیا له‌ %15 بووه‌ نه‌ك وه‌كو ئێستا بریتی بووبێت له‌ %21 . كه‌واته‌ زۆر گرنگ بووه‌ بۆ دایناسوڕه‌كان بتوانن له‌م ژینگه‌ كه‌م ئۆكسجینه‌دا نه‌ك هه‌ر بژین به‌ڵكو گه‌شه‌ش بكه‌ن و هه‌مه‌چه‌شنیش بن.

كه‌واته‌ چۆن بزانین سیه‌كانى دایناسوڕ شێوه‌یان چۆن بووه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌وه‌ى لێیان ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا پاشماوه‌ به‌ به‌ردبووه‌كانى ئێسكه‌ په‌یكه‌ره‌كانیانه‌. ڕێگه‌ى زانستى كه‌ له‌به‌رده‌ستمانایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رنج له‌ توێكارى باڵنده‌كان بده‌ین كه‌ وه‌چه‌ى ڕاسته‌وخۆى دایناسوڕه‌كانن هه‌روه‌ها سه‌رنج له‌ ئه‌تۆنۆمى خێزانى تیمساحه‌كان بده‌ین كه‌ نزیكترین گیانله‌به‌رن له‌ دایناسوڕه‌كانه‌وه‌. كیسه‌ڵ و ئه‌ژدیهاش گرنگن بۆ تێگه‌یشتن له‌ توێكارى دایناسوڕه‌كان چونكه‌ پێمان وایه‌ ئامۆزاى یه‌كترن پاشان ده‌بێت ئه‌و زانیاریه‌ توێكاریانه‌ جێ به‌جێ بكرێن به‌سه‌ر پاشماوه‌ به‌به‌ردبووه‌كانیاندا، له‌مه‌وه‌ ده‌توانین وێناى سیه‌كانى دایناسوڕ بكه‌ین. له‌م ڕووه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئێسكه‌ په‌یكه‌رى دایناسوڕ زۆر نزیكه‌ له‌ په‌یكه‌رى باڵنده‌ى ئێستاوه‌.

له‌و قۆناغه‌دا كه‌ ئاماژه‌مان پێكرد دایناسوڕه‌كان پێشبڕكێیان ده‌كرد له‌گه‌ڵ شیرده‌ره‌ سه‌رتاییه‌كاندا بۆیه‌ گرنگى كاریگه‌رى سیه‌كانى شیرده‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ كه‌ تێگه‌یشتن لێى بابه‌تێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ ئێسكه‌ په‌یكه‌رى سه‌گ بده‌ین ده‌بینین ستونى بڕبڕه‌ى پشتى به‌ ته‌واوى ته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه‌ باسیان ده‌كه‌ین چ دوو قاچیان هه‌بووبێ یان چوار قاچ به‌ هه‌مان شێوه‌ بوون. 

ئاژه‌ڵى شیرده‌ر هه‌موو سیه‌كه‌ى ده‌جوڵێت واته‌ له‌ كاتى پڕۆسه‌ى هه‌ناسه‌داندا جوڵه‌ ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ دیوارى نێوان خوێن و هه‌وا نابێت زۆر ته‌نك بێت ئه‌گینا ده‌شكێت باڵنده‌ به‌ ته‌واوى جیاوازه‌ له‌ شیرده‌ر. له‌ باڵنده‌دا سیه‌كان له‌ كاتى هه‌ناسه‌داندا نائاوسێن و گرژ نابنه‌وه‌ واته‌ ناجوڵێن پێكهاته‌ى ئیسفنجێكى جیڕیان هه‌یه‌ قه‌فه‌زه‌ى سنگى باڵنده‌ و ئه‌م جۆره‌ پێكهاته‌یه‌ی سیه‌كانى دوو خاڵى زۆر بنه‌ڕه‌تین بۆ تێگه‌یشتن له‌ كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ى دایناسوڕ و پێمان ده‌ڵێن چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ى دایناسوڕ تواناى جوڵه‌كردنیان نه‌بووه‌. ئه‌م ڕه‌ق و ته‌قیه‌یی كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ پڕۆسه‌ى ته‌نكبوونى دیوارى نێوان هه‌واو و خوێنى له‌ سیه‌كاندا ته‌نكتر كردووه‌ته‌وه‌ له‌ دایناسوڕدا ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ئاسان بووه‌ چونكه‌ به‌شێكى زۆرى ئه‌ندامه‌كانى هه‌ناسه‌دانى تواناى جوڵه‌كردنیان نه‌بووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا مه‌ترسى دڕانى ئه‌و په‌رده‌یه‌ی نێوان هه‌واو و خوێن له‌ ئارادا نه‌بووه‌. ئه‌مه‌ بۆچى گرنگه‌ چونكه‌ هه‌تا په‌رده‌كه‌ ته‌نكتر بێت ئاڵوگۆڕی ئۆكسجین ئاسنتر ده‌بێت و هه‌ناسه‌دان له‌ ژینگه‌یه‌كیشدا كه‌ ئۆكسجینى كه‌مبووەته‌وه‌ هه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت. له‌و سه‌رده‌مه‌ مێژوویه‌دا كه‌ ڕێژه‌ى ئۆكسجین كه‌م بووه‌ سیه‌كانى دایناسوڕ به‌م جۆره‌ بوون، باشتر خۆیان گونجاندووه‌ بۆ هه‌ناسه‌دان به‌ به‌راوورد به‌ گیانله‌به‌ره‌كانى دیكه‌ ته‌نانه‌ت شیرده‌ره‌كانیش په‌یكه‌ره‌ ڕه‌قه‌كه‌ى دایناسوڕ باڵاده‌ستى زیاترى به‌خشى به‌و گیانله‌به‌ره‌ به‌ تایبه‌ت به‌سه‌ر شیرده‌ره‌كاندا كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى سیه‌كانیان ده‌جوڵان نه‌یانده‌توانى خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌كى كه‌م ئۆكسجیندا. ئه‌مه‌ چه‌كه‌ شاراوه‌كه‌ى دایناسوڕه‌ كه‌ باڵاده‌ستى كردن به‌سه‌ر گیانله‌به‌ره‌كانى تردا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure