نووسه‌رێكی كورد كۆچی دواییكرد

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2040‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئه‌مڕۆ د. جه‌لال حاجی زاده‌، نووسه‌رو ئه‌كادیمی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ته‌مه‌نی 45 ساڵی كۆچی دواییكرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومان له‌ مردنه‌كه‌ی ده‌كرێت ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادوه‌ری نێردراوه‌.


 حوسێن میرزایی، هاوڕێی نووسه‌ر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2020، د. جه‌لال حاجی زاده‌ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆو بیرمه‌ند له‌ ماڵه‌كه‌ خۆیدا له‌ شارى سه‌رده‌شت كۆچی دواییكرد.


وتیشی:"به‌هۆی ئه‌وه‌ی د. جه‌لال چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێرانه‌وه‌ بانگكراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه‌، بۆیه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی گومانیان له‌ مردنه‌كه‌ی هه‌یه‌، بۆیه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بۆ په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی به‌ڕێكراوه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی".


د. جه‌لال حاجی‌ زاده‌، له‌ ساڵی 1975 له‌ شاری سه‌رده‌شت له‌دایكبووه‌ و دكتۆرای له‌ زاسته‌ سیاسییه‌كان هه‌بووه‌ و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ و نووسینی به‌ زمانه‌كانی كوردی و فارسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.


 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure