یه‌كه‌یه‌كى ئه‌مریكى ته‌رمى قاسم سلێمانی ده‌رده‌هێنن

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 9810‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا چاودێرى پرۆسه‌ى كوشتنى قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ى پێشوى فه‌یله‌قى قودسی  سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارانی ئێرانیان كردووه‌ و ته‌رمه‌كه‌شیان له‌ ئاگرى نێو بۆردومانه‌كه‌ ده‌رهێناوه‌ و وێنه‌یان گرتووه‌ و ویستوشیانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌یدا به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌یان بێ ئاكام بووه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێى نوێترین راپۆرت كه‌ كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

 به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ به‌ر له‌وه‌ى موشه‌ك ئاڕاسته‌ى كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى قاسم سلێمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبی بكرێت له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا یه‌كه‌یه‌كى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌وى و له‌ به‌غدا و له‌ دوورى ته‌نها یه‌ك میل ( 1600 مه‌تری)  له‌ شوێنى بۆردومانه‌كه‌وه‌ دوور بوون و چاودێرییان كردووه‌.

 فۆكس نیوز ئاشكرایكردووه‌ كه‌ كاتێك بۆردوومانه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌و یه‌كه‌یه‌  له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس نزیك بوونه‌وته‌وه‌ كه‌ هێشتا ئاگریان پێوه‌ بووه‌ ‌و ته‌رمى قاسم سلێمانیان له‌ نێو پاشماوه‌ى ئۆتۆمبێله‌ بۆردومانكراوه‌كان و ئاگره‌كه‌دا ده‌رهێناوه‌ تاوه‌كو دڵنیا ببنه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌كه‌ى و له‌وه‌ش كه‌ به‌ ته‌واوى كوژراوه‌ و وێنه‌ى ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌شیان گرتووه‌ كه‌ پێى بووه‌ كه‌ بریتی بوون له‌ كتێبێك و بڕێك پاره‌و تفه‌نگ و ده‌مانچه‌یه‌ك.

 ئه‌و راپۆته‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌ بووه‌ بگه‌نه‌ ته‌له‌فۆنه‌ كه‌سییه‌كه‌ى قاسم سلێمانی به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكه‌وتنى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌و ته‌له‌فۆنه‌دا  هه‌ڵگیراوه‌، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئامێرى مۆبایله‌كه‌ى به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه‌ به‌ ته‌واوى خاپور بووه‌ و تێكشكاوه‌و چیتر سودیان لێ نه‌بینیوه‌.
 هاوكات هه‌ر ئه‌و یه‌كه‌یه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ وێنه‌گرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى دیكه‌ كه‌ له‌نێو دوو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه‌ كوژراون .
 هاوكات له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئه‌و یه‌كه‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌و بۆردومانه‌ و زیانه‌كان كردووه‌.
 ئا:هـ.ق

 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure