مۆڵەتی رەسمی بۆ دروستكردنی كونسڵخانە بە كۆماری چین درا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 96‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

دووشەممە 13ی كانوونی دووەمی 2020 لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی نی رووچی، كونسڵی گشتیی كۆماری چینی میلـلی لە هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بە رەسمی مۆڵەتی دروستكردنی كونسڵخانە بە  كۆماری چین درا و رێککەوتنکەکەش واژۆ كرا.

لەو بارەیەوە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە دواڕۆژی راگەیاند: "باڵەخانەی كونسڵخانەی گشتیی كۆماری چینی میلـلی لە شاری هەولێر، پێشتر لە رێكەوتی 31/10/2018 زەوی بۆ تەرخانكرابوو کە تایبەت بوو بە شوێنی كونسڵخانەكان لەسەر رێگەی پیرمام".

وتیشی: "بە رەسمی واژۆكردنی مۆڵەتەکەمان ئەنجامدا و دەست بە دروستكردنی دەکرێت لە هەولێر سەر رێگەی مەسیف سەڵاحەدین، جێبەجێكردنی كارەكانی تەواوكردنی باڵەخانەكە لەئەستۆی حکومەتی چینە و هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەکاری و ئاسانکارییەک دەکات بۆ کونسڵخانەکان و ئامانجیش تەنیا پەرەدان و بەهێزکردنی پەیوندییەکانە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ئاستی دیپلۆماسی و هێنانی وەبەرهێن بۆ هەرێمی کوردستان".

پ: چ.ع

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure