رێژەی بەرهەمهێنانی سەوزە و میوەی ناوخۆ و هاوردەکراو راگەیەندرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 113‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

بەپێی ئامارێک لەماوەی یەک ساڵی رابوردوودا بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ و هاوردەکراو بۆ بازاڕەکانی شاری سلێمانی زیاتر لە 70 هەزار تۆن بووە.

وەسفی خەلیل، راوێژکاری کشتوکاڵی لەژووری بازرگانی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "بەپێی ئەو ئامار و داتایانەی بەدەست ئێمە گەیشتووە، لەساڵی 2019دا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بڕی 528.915 تۆن سەوزە بەرهەمهاتووە لەو رێژەیە 299.508 تۆن بەرهەمی خۆماڵی بووە و بڕی 197.401 تۆنی هاوردەکراو بووە، بڕی 32.006 تۆن سەوزەی عێراقی بووە".

وتیشی: "کۆی گشتی میوە بۆ ساڵی 2019 بڕی 218.149 تۆن بووە کە بەرهەمی ناوخۆ 16.070 تۆن بووە و هاوردەکراو 191.926 تۆن بووە و میوەهای عێراقی لەو ساڵەدا 10.153 تۆن بووە".

ئاماژەی بەوەشدا: لە ساڵی 2019دا بڕی ئەنەناس کە هاوردەکراوە 48.800 دانە بووە  16.450 دانە گوێزی هندی هاوردەکراوە و بڕی 240 تۆن قارچک هاوردەکراوە.

پ: چ.ع

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure