دوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب دەستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 13/01/2020‌ :: 94‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: دوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب لەلایەن پۆلیسی رێكکاری لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركران.

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ 13ی کانوونی دووەمی 2020 بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەوەی پۆلیسی رێكکاری (انضباط) زانیاری هەبوو كە لەناو بازاری شاری سلێمانی كچ و كوڕێكی بەڕەگەز عەرەب دراوی ساختەیان پێیە و مامەڵەی پێوە دەكەن، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی تۆمەتباران و توانرا دەستگیریان بكەن.

ناوبراو روونیکردەوە: تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر راگیران و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی (385) هەزار دیناری ساختەی عێراقی.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure