گومان لە هۆکاری گیان لەدەستدانی مامۆستایەك دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/01/2020‌ :: 1071‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

به‌هۆى گیان لەدەستدانی ماموستایەكى به‌شى مێژوو له‌ زانكۆى دهۆك، هاوڕێكانى ئه‌و مامۆستایه‌ گومان ده‌كه‌ن کە به‌هۆى ئه‌نفلۆنزاى وەرزیی گیانی لەدەست دابێت.

رۆژى 12ى ئه‌م مانگه‌، د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د نه‌جار، مامۆستاى به‌شى مێژوو له‌ زانكۆى دهۆك دواى تووشبوونی بە ئەنفلۆنزا گیانى له‌ ده‌ستدا.

ئازاد عه‌لى، له‌ زانكۆى دهۆك بۆ دواڕۆژ وتى: "پێشتر ئه‌م مامۆستایه‌ هیچ نه‌خۆشییەكى گه‌وره‌ى نه‌بووه‌، ته‌نیا پێش مردنى به‌ چه‌ند رۆژێكى كه‌م تووشى هه‌ڵامه‌ت بووە".

وتیشى: "ئه‌م مامۆستایه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى دهۆك، چه‌ندین جار چاره‌سه‌رى وه‌رگرتبوو، به‌ڵام چاره‌ى نه‌بوو و كۆچى دوایی كرد، ئه‌م كۆچكردنه‌ هه‌موومانی خسته‌ گومانه‌وه‌ كه‌ نه‌وه‌كو به‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌رازه‌وه‌ مردبێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئێستا چاوه‌ڕێین ته‌ندروستى دهۆك روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌تى مردن‌ە بداته‌ راى گشتى".

له‌م باره‌یه‌وه‌ دواڕۆژ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌مزه‌ ره‌زیكى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى دهۆك كرد، ناوبراو وتى: "ته‌ندروستى دهۆك له‌ نزیكترین كاتدا له‌باره‌ى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز له‌ دهۆك به‌گشتى، روونكردنه‌وه‌ و زانیارى بڵاوده‌كاتەوە و ته‌نیا باسى حاڵه‌تێك ناكات وه‌ك مردنى د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د نه‌جار".

تاوه‌كو ئێستا سێ حاڵه‌تى گیان لەدەستدان بەهۆی ئه‌نفلۆنزاى وەرزیی له‌ قه‌زاى ئاكرێى سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك تۆماركراون كه‌ چاره‌سى دوو نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى ئاكرێ ده‌كرێ و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشێكى دیكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى دهۆك-ه‌.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure