ترامپ پەیامێک ئاڕاستەی ئێران دەکات

هەواڵ / جیهان :: 13/01/2020‌ :: 467‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دوێنێ 12ی کانونی دووەمی 2020 دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتی خۆیەوە پەیامێکی کورتی ئاڕاستەی ئێران کرد.

ترامپ لە تویتەکەیدا دەڵێت: "گوێ نادەم بەوەی ئێران گفتوگۆمان لەگەڵ دەکات یان نا ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، بەڵام چەکی ئەتۆمی نابێ بوونی هەبێت و ئەو کەسانەش مەکوژن کە لێتان ناڕازیین".

تویتەکەی ترامپ دوای ئەوە هات کە رۆبەرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی رایگەیاند: ئەو هەڵمەتە فشارە قورسەی ئیدارەکەی ترامپ بۆ سەر ئێران جێبەجێی دەکات سەرکەوتووە و ئێران خەریکە دەخنکێت و جگە لە بژاردەی دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ بژاردەی دیکەی نییە.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure