بەڕەسمی دابەشکردنی مووچە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئاشکرا بوو

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2020‌ :: 20654‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌یه‌نێت: دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو.

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی كانوونی دووه‌می 2020) راگه‌یاند: له‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.

 

له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان، فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 20ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت.

 

بڕیار بوو له‌ 19ی مانگ مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی دواخستنی مووچه‌وه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌ر سێ توێژه‌كه‌ دواكه‌وتووه‌.

 

ئه‌و مووچه‌یەی دابه‌شده‌كرێت، هی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019یه‌و هه‌شته‌م مووچه‌یه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت.

 

پ: ر.ف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure