دواین زانیارى له‌باره‌ى نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى به‌راز (H1N1) له‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2020‌ :: 524‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت: نەخۆشی ئه‌نفلۆنزاى وەرزی (H1N1) بەردەوامە، بەڵام بەهۆی هۆشیاری خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان حاڵەتەکانی تۆمارکردنی کەمبووەتەوە.


سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم (ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2020) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەرزی (H1N1) بەردەوامە، بەڵام خۆشبەختانە حاڵەتەکان کەمیانکردووە و ئەو کەسانەی توشی نەخۆشییه‌كه‌ بوون لەژێر چاودێری دان و بۆ چارەسەرکردنیان پێداویستی تەواو لەبەردەستدایە.

وتیشی: "بۆ رێگریکردن لەو جۆرە نەخۆشیە شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کوردستانن و ئامادەییان نیشانداوە بۆ دابینکردنی پێداویستی لۆجیستی و دەرمان و جۆرەکانی دەرزی ڤاکسین". 

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد: رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕیاریشیداوە نوسینگەیەکی تایبەت لەناو وەزارەتی تەندروستی بکاتەوە و لەنزیکەوە چاودێری رەوشەکە بکات.

پێشتر وەزیری تەندروستی رایگەیاندبوو: بەهۆی ئەو نەخۆشیەوه‌ سێ کەس کە خەڵکی دەرەوەی کوردستان بوون لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، دوای چەند رۆژێکیش هاووڵاتیەکی دانیشتووى هەولێر بەهۆی ئه‌و نەخۆشیە گیانی لەدەستدا و کۆی حاڵەتەکان گەیشتە چوار حاڵەت.

پ: شیروان شه‌ریف 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure