بڕیارێك ده‌رباره‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌ مووچه‌خۆران ده‌رچوو

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2020‌ :: 8069‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه‌ به‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ران و بڕیاره‌كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كارى پێده‌كرێت.


میران به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ى كانونى دووه‌مى 2020) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: هەست بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر داواکاری ئەفسەران سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەیان ده‌كه‌ین، بۆیه‌ وەزیری پێشمەرگە لە ئەنجومەنی وەزیرانه‌وه‌ به‌دواداچوونى كردووه‌ و بەپێی ئەو زانیاریانەی پێى دراوه‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌رچووه‌ و رۆژی سێشەممە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران كه‌ هی ساڵى ۲٠۱۷یه‌ دەگەڕێتەوە.

وتیشى: "لەڕێگەی وەزیری پیێشمەرگەوە سەرۆکی حکومەت لە پرسەکە ئاگادارە و لەسەر خەتە، ئەفسەرانی پێشمەرگەش مافی خۆیانە وەکو ئەفسەرانی ناوخۆ خشتەی پلەبەرزکردنەوەیان لەکاتی خۆیدا بگەڕێتەوە و سەرۆکی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەری ئەم کێشەیەی پێداوە".

به‌پێى یاسا، ساڵانه‌ دووجار بڕیار له‌باره‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌فسه‌ران ده‌رده‌چێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه‌ بڕیارى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دواده‌كه‌وێت.

پ: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure