وەزارەتی کشتوکاڵ چەند جۆرێک دار بە جووتیاران دەدات

هەواڵ / ئابوری :: 13/01/2020‌ :: 137‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

وەزارەتی کشتوکاڵ بە نرخی پاڵپشت، تەواوی جۆرەكانی داری بەرهەمدار دەداتە جووتیاران.


حوسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بە دواڕۆژی راگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵ شەتڵی سەرجەم دارە بەرهەمەدارەكانی وەك (ترێ، قۆخ، قەیسی، هەنار، هەنجیر و پرتەقاڵ) و تەواوی میوەكانی دیكە، بە نرخی پاڵپشت دەدات بە جووتیاران، كە زیاتر لە 50% دەبێت.

وتیشى: "ساڵانی پێش شەڕی داعش و قەیرانی دارایی رێژەیەکی زۆر زیاتر لەوەی ئێستا کە بۆ هەموو کوردستان سەرووی پێنج هەزار دارە دابەشدەکرا، بەڵام ئەوەی ئێستاش هەنگاوێکی باشە بۆ بوژاندنەوەی زیاتری کاری کشتوکاڵی جووتیاران.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشدا: ئەم رێكارەی حكومەت بۆ دابینكردنی پێداویستییە ناوخۆییەكان و پڕكردنەوەی پێویستیی بازاڕ و هاوكاریكردنی جووتیارانە كە سەرجەم شارەكان دەگرێتەوە.

پ: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure