رێنماییە كشتوكاڵییه‌كان بۆ ئەم مانگە

هەواڵ / ئابوری :: 12/01/2020‌ :: 181‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

له‌م مانگه‌دا چه‌ند رێوشوێن و رێنماییه‌كى كشتوكاڵى هه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامدانى له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ سود به‌ به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت و شاره‌زایه‌كى بواره‌كه‌ش رێنماییه‌كان رونده‌كاته‌وه‌.


وەسفی خەلیل، راوێژکاری کشتوکاڵی و شارەزا لە کەرتی کشتوکاڵ لەبارەی رێنماییەکانی كشتوكاڵكردن له‌ مانگی کانونی دووەمدا دەڵێت: لەم مانگەدا چەند کارێک هەیە کە دەبێت جوتیاران و هاووڵاتیان ئەنجامیبدەن بۆ باشکردنی زەوی و درەخت و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، ئه‌وانیش بریتن له‌:

١- زەوی دەکێڵدرێت بەمەبەستی وەربڕین.

٢- قرتێنەر (مشک و جرج) لە کێڵگەی گەنم و جۆ قەڵاچۆ دەکرێت.

٣- رشاندنی زستانە (الرش السباتی) بۆ داری گەڵاوەریو لەناوبردنی هۆکارە نەخۆشیەکان (پێش چرۆکردن) ئەنجام دەدرێت.

٤- ژێردار و دەوەن شیدەکرێتەوە سەمادی (NPK) یاخود پەینی حەیوانی کۆن بەکاردێت.

٥- ئەو زەویانەی بۆ چاندنی هاوینە تەرخانکراوە کودی ئۆرگانی پێوەدەکرێت.

٦- هەڵپاچینی دارە بەرییەکان.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure