میرى قه‌ته‌ر له‌ تاران: گفتوگۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوچه‌یه‌كه‌

هەواڵ / جیهان :: 12/01/2020‌ :: 140‌ جار بینراوە
حه‌سه‌ن رۆحانى و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د

دواڕۆژ

میرى قه‌ته‌ر به‌ سه‌ردانێكى ره‌سمى له‌ ئێرانه‌ و له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیشدا رایگه‌یاند: گفتوگۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات.


(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ى كانونى دووه‌مى 2020) شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د، میرى قه‌ته‌ر به‌ سه‌ردانێكى ره‌سمى گه‌یشته‌ تاران و دیدارێكى له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئه‌نجامدا.

میرى قه‌ته‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئێران پاش كۆبونه‌وه‌كه‌یان رایگه‌یاند: تاكه‌ چاره‌سه‌رى ناكۆكییه‌كانى ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرژییه‌كانه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى ئێران وتى: "ئێران و قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ بڕیارى باش و گرنیگیاندا بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان".

هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر سه‌ردانى تارانى كرد و دیدارێكى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامدا.

سه‌ردانه‌كانى به‌رپرسانى قه‌ته‌ر له‌پاش بارگرژییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ناوچه‌كه‌ دێت كه‌ به‌ كوشتنى قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس له‌ رۆژى هه‌ینى رابوردوو 3ى كانونى دووه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ له‌ عێراق ده‌ستیپێكرد.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure