چیرۆکی راستەقینەی (بێنازەکان)ی هەولێر كرایه‌ رۆمان

هەواڵ / که‌لتور :: 12/01/2020‌ :: 298‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، فەرمان رەشاد

لە دووتوێی رۆمانێکدا و بە ناونیشانی (ئیمپراتۆریەتی هەیاس)، نووسەرێک چیرۆکی ژیانى راسته‌قینه‌ى ئەو کەسانە دەگێڕێتەوە کە ناوی لێناون (بێنازەکانی هەولێر) و خەڵک بە (شێت) بانگیکردوون.


دكتۆر محەمەد عەلی عوزێری، کە نووسەری رۆمانەکەیە، بە دواڕۆژی وت: "ئەو بێنازانەی کە کەسایەتیەکانی ناو رۆمانەکەن، لە ماوەی چل ساڵی رابوردوودا لە هەولێر ژیاون و خەڵک بە شێت بانگیکردوون، ژمارەیان بیست کەسە. ژیانی ئەوانم دووبارە لەناو رۆمانەکەدا داڕشتووه‌تەوە بۆ ئەوەی خەڵک پێیان ئاشنابێتەوە".

وتیشى: "سەربوردەی هەر یەکێکیان بەشێوەی ئەدەبی خراوەتەڕوو، ئامانجیشم ئەوەیە ناوی ئەو کەسانە  ون نەبێت، چونکە ئەوانە هەر یەکێکیان لە قۆناغێک لەلای خەڵکی هەولێر ناسراوبوونە".

رۆمانی  (ئیمراتۆریەتی هەیاس) دووەم بەرهەمی نووسەرە و لە دووتوێی 260 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

پ: ل. م 
ب: شیروان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure