بەتەمەنترین رزگاربووی ئێزدی کۆچی دواییکرد

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2020‌ :: 156‌ جار بینراوە

تاگ :: شەنگال

دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی

ژنێکی ئێزدی، کە بەتەمەنترین رزگاربووی دەستی داعش بوو، لە تەمەنی 99 ساڵیدا لە کەمپی خانکێ-ى سنووری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک کۆچی دواییکرد.


پیر عەلو، بەڕێوەبەری کەمپی خانکێ-ی ئاوارەکانی شه‌نگال (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ى كانونى دووه‌مى 2020) بە دواڕۆژی راگەیاند: ژنێکی رزگاربووی ئێزدی بەناوی (خوناڤ مراد ئلیاس) لە کەمپی خانکێ-ی ئاوارەکانی شه‌نگال کۆچی دواییکرد. 

وتیشى: "خوناف لەگەڵ 9 ئەندامی خێزانی کوڕەکەی، له‌ 3ى ئابى 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران و دوای رزگارکردنی لە 15ى كانونى دووه‌مى 2015 لە سنووری پارێزگای کەرکوک، هێنرانە کەمپی خانکێ و لەوێ نیشتەجێکران".

ئەو ژنە ساڵی 1921 لە قەزای شه‌نگال لەدایکبووە.

پ: ل. م 
ب: شیروان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure