وه‌زاره‌تى دارایی په‌یامێكى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2020‌ :: 20984‌ جار بینراوە

دوارۆژ، کۆچەر عەلی


وەزارەتی دارای هەرێم رایدەگەیەنێت: سبەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و بەرپرسێکیش هۆکاری دواخستنی دابەشکردنی مووچە دەخاتەڕوو.


ئەحمەدد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: سبەى دابەشكردنى مووچە دەسپێدەكات.

وتیشی: "بەهۆی هەندێك بابەتى هونەرييەوە ئەم چەند رۆژە دابەشكردنى مووچە دواكەوت".

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: "هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو پارەیەی مانگانە لە بەغداوە دێت بۆ مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی تەواو نەدرابووە هەرێم لەوەی بەغدا تا بووجەی گشتی پەسەند دەکات بەردەوام دەبێت لە ناردنی پارەکە یاخوود دوای دەخات بۆ دوای پەسەندکردنی بوودجە".

وتیشی: "ئەنجومەنی وەزیران چەندین کۆبوونەوەی کردووە بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە مانگەکانی ساڵی رابووردوو بەردەوام بێت یان هی مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دابەشبکەن، بۆیە کۆتاجار بڕیاردرا دابەشکردنی مووچە بەردەوام بێت و سبەینێش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت"، بەڵام بێ ئەوەی ئاماژە بە مانگەکە بکات.

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure