سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی هەرێم دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2020‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی


وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت "سبەینێ یەکشەممە ۱۲ی کانوونی دووەم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەعێراق سەبارەت بە ئەنفلەوەنزای وەرزی H1N1 سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات".

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "رۆژی یەکشەممە د. ئەدهەم رەشاد ئیسماعیل، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەعیراق بۆ رەوشی ئەنفلەوەنزای وەرزی H1N1 سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ وەزارەتی  تەندروستی و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی وەزارەت کۆدەبێتەوە".

وتیشی: "سەردانی نەخۆشخانە و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە رەوشی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای وەرزی H1N1  لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداو ژمارەیەکی تریش دوای ئەوەی تووشی ئەم نەخۆشییە وەرزییە بوون، لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆکرا و چاک بوونەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure