لەکەرکوک گەورەترین کۆگای بۆمب دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2020‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


لەلایەن پۆلیسی ئیتیحادیيەوە گەورەترین کۆگای بۆمب و تەقەمەنی لەباشوری کەرکوک دۆزرایەوە.

فەریق روکن جەعفەر بەتات فەرماندەی پۆلیسی ئیتیحادی لەراگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگوندی موزێریەی باشوری کەرکوک هێزەکانیان کۆگایەکی گەورەی بۆمبی چێندراویان دۆزیوەتەوە.

روونيششیکردووەتەوە، هێزەکانیان کێوماڵی گوندەکەیان کردووە و ٦٥ بۆمب و ١٥٠ مەستەڕەی تەقینەوەیان هەڵگرتووەتەوە کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە چێندراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەلایەن ئەندازەی سەربازیيەوە تەقەمەنیيەکان تەقێندراونەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure