وەزارەتی پێشمەرگە ئاماری کردە "تیرۆریستییەکان"ی داعش ئاشکرا دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2020‌ :: 289‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەمڕۆ 11ی کانونی دووەمی 2020 ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماری کارە "تیرۆریستییەکانی" داعشی بڵاوکردەوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ  جەبار یاوەر بە میدیاکانی راگەیاند: داعش هەر هەیە، ئەگەرچی خەلافەتەکەی نەماوە.
 
وتیشی: "داعش بەشێوەی گروپی بچوک کردەی تیرۆریستی دەکات، ساڵی 2018 ئامارمان لایە 456 کردەی تیرۆریستی هەبووە و 1742 شەهید و بریندار هەیە، ساڵی رابوردووش 238 هەزار کردەی تیرۆریستی هەیە، 1058 کوژراو و بریندار و رفێندراو هەیە، بۆیە تائێستاش داعش جێی مەترسییە".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure