ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2020‌ :: 492‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی عێراق و کوردستان (ئەمڕۆ شەممە 11ی كانونی دووەمی 2020) یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد.


بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی، کە وێنەی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، کۆبونەوەكە بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەن لە بارەگای ئەنجومەنەكە لە سلێمانی دەستیپێکردووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە: "لەکۆبونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کاروباری حزبیی تاوتوێ دەکرێن".

پ: ل. م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure