"مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە" و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 11/01/2020‌ :: 43492‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت: بەدواداچوونی کردووە بۆ هۆکاری دواکەوتنی مووچە و پێیان راگەیاندووە رۆژی یەکشەممە مووچە دابەشدەکرێت.


عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات: رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و پشکی ئەم مانگەی هەرێم لەلایەن بەغداوە 452 ملیار دینارە.

وتیشى: مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە و گرفتی گەورەش لە گەندەڵی و داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەکاندایە و دەبێت  چاکسازی گەورەی تێدابکرێت.

دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێم دواكه‌وتووه‌، كه‌ مانگه‌كانى رابوردوو له‌نێوان 5 بۆ 7ى هه‌موو مانگێك ده‌ستى پێده‌كرد، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانى لاى مووچه‌خۆران دروستكردووه‌.

ئا: رێباز
ب: شيروان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure