ئەم هەفتەیە ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

هەواڵ / کوردستان :: 10/01/2020‌ :: 33535‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 


بڕیار وایە ئەم هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشبکرێت، بەرپرسێکی وەزارەتی داراییش دەڵێت: "رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە".


هەرچەندە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هیچ خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی رانەگەیاندووەو ئەم پرۆسەیەش چەند رۆژێک لە وادەی خۆی دواکەوتووە.

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: پارەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە کراوە بۆ دابەشکردن و رۆژی یەکشەممە ۱۲ی کانوونیدووەمی۲۰۲۰ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، ئەگەریش هەیە هەمان رۆژ مووچەی یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ -یش دابەشبکرێت.

وتیشی: "راستە دابەشکردنی مووچە چەند ڕۆژێک دواکەوتووە، بەڵام دابەشکردنی مووچە لە وادەی خۆی کۆتای پێدێت کە ۲٦ی مانگەو لەم هەفتەیەشدا جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە گەر هیچ گۆڕانکارییەک روو نەدات مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دارایی و   تەندروستی دابەشدەکرێن".

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure