نۆ رۆژ دەکرێتە پشوو

هەواڵ / کوردستان :: 10/01/2020‌ :: 57178‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

بڕیار وایە لە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم ماوەی نۆ رۆژی دیکە بکرێتە پشوو بۆ خوێندکارانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

بەپێی خشتەی ساڵی خوێندنی ۲۰۱۹-۲۰۲۰ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە رۆژی 18ی 1ی 2020 کۆتایی پێدێت.

بەپێی خشتەی پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی شەممە 18تا 23 ی ئەم مانگە لەسەرجەم قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەکرێتە پشوو و لە رۆژی 20تا 23ی ئەم مانگەش لە سەرجەم پەیمانگا و قوتابخانە ئیسلاممیەکان دەبێتە پشوو.

بڕیار وایە رۆژی 25 ی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانەو پەیمانگاکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە ئاسایی دەبێتەوە. 

بەپێی پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە بێت قوتابیان و خوێندکارانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان نۆ رۆژ و قوتابیانی پەیمانگا ئەهلی و قوتابخانە ئیسلامییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەش  پێنج رۆژ دەوامیان نابێت، چونکە لە ڕۆژی 16ی 1ۍ 2020 تاقکیردنەوەکان کۆتایی پێدێت و لە رۆژی25ی ئەم مانگە دەوامیان ئاسایی دەبێتەوە.

 

پێداچونەوە:ئەڤین

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure