"بونه‌وه‌ره‌ ئاسمانیه‌كان بونیان هه‌یه‌ و له‌ سه‌ر زه‌وى له‌گه‌ڵماندا ده‌ژین"

هەواڵ / زانست :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 301‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


یه‌كه‌م بریتانى كه‌ چۆته‌ بۆشایی ئاسمان ده‌ڵێت: بوونه‌وه‌ره‌ ئاسمانیه‌كان بونیان هه‌یه‌ و پێده‌چێت له‌ناوماندا له‌سه‌ر زه‌وى بژین.


پرۆڤیسۆر هێلین شارمان بۆ رۆژنامه‌ى (ئه‌وبزرفری) بریتانى رایگه‌یاندووه‌: بوونه‌وه‌ره‌ ئاسمانیه‌كان بونیان هه‌یه‌ و له‌هه‌موو جێگه‌ و شوێنێكى ئه‌م دنیایه‌دا هه‌ن.

ده‌شڵێت: "بونه‌وه‌ره‌ ئاسمانیه‌كان هه‌ن و گومانى تێدا نییه‌، چه‌ند جۆرێكى جیاواز هه‌ن و له‌نێوان ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌دا ده‌ژین".

پرۆفیسۆر شارمانى ته‌مه‌ن 56 ساڵ ناوى چووه‌ مێژووه‌ كاتێك گه‌شتى كردووه‌ بۆ وێستگه‌ى ئاسمانى روسی له‌ ئایاری ساڵى 1991دا.

شارمان كه‌ تایبه‌تمه‌ندى كیمیای هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا له‌ زانكۆی ئیمبریال كولیدج له‌ له‌نده‌ن كار ده‌كات وتوویه‌تى:  هه‌رچه‌نده‌ جه‌سته‌ى بوونه‌وه‌ره‌ ئاسمانیه‌كان نیترۆجین و كاربونى تێدا نییه‌ وه‌ك جه‌سته‌ى مرۆڤ، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه‌ هه‌بن، به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین بیانبینین. 

شارمان ده‌ڵێت:  "بونى من له‌ بۆشای ئاسماندا فێری كردم كه‌ مرۆڤ گرنگه‌ نه‌ك ماده‌ و پاره‌".
 
راشیگه‌یاندووه‌ :"له‌ بۆشایی ئاسمان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌ن كه‌ پێویستمان پێیه‌تى و وامان لێ ده‌كات له‌ژیاندا بمێنینه‌وه‌ وه‌ك پله‌ى گه‌رمى گونجاو و خواردن و خواردنه‌وه‌ و ئاسایش و وامان لێ ده‌كات بیر له‌شته‌ مادیه‌كان نه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وى هه‌مانه‌، چونكه‌ مرۆڤ گرنگتره‌".

شارمان ناوى له‌ لیستى شاسواره‌كاندا  بۆ ساڵى 2018 هاتووه‌ و هه‌تا ئێستا دوو قه‌ڵغانى مایكڵ جۆرجی بۆ رێزگرتن له‌ هه‌وڵه‌كانى پێدراوه‌. 


پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure